ئەمریکا بۆ رێگری کردن لە ئێران لە کەنداو فڕۆکەی F-16 جێگیر دەکات
نوچەنێت:
لە هەواڵێکدا العربیە، لە رۆژی شەممە (15ی تەمموزی 2023) بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا رایگەیاندووە، واشنتۆن لە کۆتایی ئەم هەفتەیە فڕۆکەی جەنگی F-16 بۆ کەنداو جێگیر دەکات. ئەم کارەشی بۆ دابینکردنی چاودێری ئاسمانی و پاڵپشتیکردنی کەشتییە بازرگانییەکان کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن و رێگریکردن لە دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن ئێرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە.
ناردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف - 16 بۆ پتەوکردنی ئۆپەراسیۆنی دەوریەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەی-10 دەنێردرێت، کە لە هەفتەی رابردووەوە لە کەنداو لە ئەرکدان.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزی دەریایی ئێران لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو چەندین کەشتی و نەوتهەڵگریان بە تۆمەتی قاچاخکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، دەستیان بەسەردا گرتووە.
هێزی دەریایی ئەمریکا هەفتەی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە بەلەمەکانی هێزی دەریایی ئێران لە چەند رۆژی رابردوو هەوڵیاندا دەست بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە نزیک گەرووی هورمزدا بگرن و تەقەیان لە یەکێکیان کردووە، بەڵام پاش وەڵامدانەوەی هێزی دەریایی ئەمریکا، پاشەکشەیان کردووە و هەردوو کەشتییە بازرگانییەکە لە رۆیشتنی خۆیان بەردەوام بوون.
ئاوەکانی کەنداو بە تایبەت لە ساڵی 2019ەوە هێرشی سەر کەشتییە بازرگانییەکانی بەخۆیەوە بینی و بووەتە هۆی زیادبوونی گرژی نێوان ئێران و ئەمریکا.
بەگوێرەی راپۆرتی کۆمپانیای شیکاری داتاکانی "ورتکسا"، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
سەرچاوە: العربیە

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment