هەرێمى کوردستان سکاڵا لە دادگاى باڵاى فیدراڵێى عێراق دژى بەغدا تۆمار دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق تا لە بودجەى عێراق دەکات. ئەندام پەرلەمانێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئەم سکاڵایە هیچ کاریگەرییەکى لەسەر ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کورستان نابێت.

ئەمڕۆ شەممە (15/تەمموز/2023) خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵاى لەسەر ماددەکانی (2، 11، 12، 13)ی یاساى بودجەی عێراق تۆمارکردووە.

خەلیل غازى، سەبارەت بە سکاڵاکەى حکومەتى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، هەرێمى کوردستان ڕەخنەى لە هەندێ ماددەى یاساى بودجەى هەیە، کە تایبەتن بە شایستەداراییەکانى هەرێم، چونکە نادەستوورین.

هەروەها گوتیشى، لەم هەفتەیە رێنماییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی بودجە دەردەچێت، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێن تا دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵاکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات، تانەدان لە بودجەی عێراق رێگری لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ناکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین