چوارەم باڵیۆزی عێراق سزا دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوێنێ‌ عێراق چوارەم باڵیۆزی خۆی لە دەرەوە كێشایەوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكات، لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵ ئەمە چوارەم باڵیۆزی دەبێت لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت. چاودێرێكی سیاسی عێراقی دەڵێ‌، "هۆكارەكە ئەوەیە بە پێوەری دروست دانانرێن".

دوێنێ‌ هەینی 14ی تەمووزی 2023 دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، ماجد لەجماوەی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە بانگهێشتی عێراق دەكرێتەوە بۆ ئەوەی بە گومانی گەندەڵی دادگایی بكرێت. ئەمە چوارەم باڵیۆزی عێراق لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت.

ماڵپەڕی كەناڵی حوڕە باسی لەوە كردووە لە ماوەی رابردوودا سێ‌ باڵیۆزی تری عێراق لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە، لەوانە حەیدەر عەزاری باڵیۆزی عێراق لە ئوردن چونكە هاوسەرەكەی وێنەی لەگەڵ راغب عەلامەی هونەرمەند گرتووە و تووڕەیی خەڵكی بە دواوە هاتووە. موئەید عەبدولرەحمان باڵیۆزی عێراق لە بەحرێن چونكە پێشێلی ئەتێكتی دیپلۆماسی كردووە و  جگە لە مەیش حەیدەر بەراك باڵیۆزی عێراق لە لبنان چووەتە راو و شكار. 

ئەیادر عەنبەر چاودێری سیاسی لە عێراق بە ماڵپەڕی حوڕە دەڵێ‌، "ئەمە بابەتێكی سەیر نییە چونكە زۆرینە باڵیۆزەكان دامەزرێندراون، لە میانەی دەنگدانی پەرلەمان نەبووە وەك دەستوور باسی كردووە".  ئەو چاودێرە سیاسییە باس لەوە دەكات كە ئەوان  بەگوێرەی حزبایەتی دادەنرێن و هیچ توانستێكی دیپلۆماسییان نییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین