حکومەتى هەرێم گەنمى جووتیاران وەردەگرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لیژنەیەک لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆک سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى گەنمى ئەو جووتیارانەى تا ئێستا لە سایلۆکانى هەرێمى کوردستان وەرنەگیراوە پێکدەهێندرێ. بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەو بڕە گەنمەى وەرنەگیراوە وەریدەگرێت.

ئەمڕۆ شەممە (15/تەمموز/2023) نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند،  بە فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لیژنەیەک پێکهێنراوە، کە پێکهاتوون لە نووێنەرى وەزارەتى کشتوکاڵ و بازرگانى، بۆ وەرگرتنى ئەو گەنمانەى کە تا ئێستا لە سایلۆکان وەرنەگیراوە.

نەوزاد شێخ کامیل دڵنیایی دەدات، ئەو بڕى گەنمانەى ماو لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆشناو و قەیوان رێککەوتین کە بڕە پارەیەکی دیاریکراو وەریبگرن.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ لیژنەکە کۆبوونەوەی دووەمى ئەنجامدا بۆ ئەوەی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیا قسە بکرێت و پێیان بگوترێت بڕیارەکە چۆنە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.

پێشتر حکومەتى عێراق ڕایگەیاندبوو، (500) هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت؛ (230)هەزار تۆنی سلێمانی و هەڵەبجە، (145) هەزار تۆنی هەولێر و (125) هەزار تۆنی دهۆک.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین