مەسرور بارزانى بۆ خەڵکى کفرى: داواکارییەکانتان بەدەستم گەیشت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەرانى کفرى ڕایگەیاند، "لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون" و ليژنەیەکى تایبەت ڕەوانەى کفرى دەکرێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/تەمموز/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت."

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى دەڵێت، "دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم."

ماوەى چەند ڕۆژێکە بەشێک لە گەنجانى شارۆچکەى کفرى، دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و داوا لە حکومەتى هەرێم دەکەن هەلى کارى زیاتریان بۆ دابین بکرێ.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین