سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە مەندائییەكان دەكات
نوچەنێت
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە پەیڕەوانی ئایینی سابیئەی مەندائی دەکات و دەڵێت، "بەبۆنەی سەری ساڵی مەندائێکانەوە پیرۆزبایی لە برایانی سابیئەی مەندائی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکەم."
ئەمڕۆ یەكشەممە (16/تەمووز/2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سابیئەكان كرد و بەشێكی ئەو پەیامەی دەڵێت، “هیوای جەژنێکی پیرۆزیان بۆ دەخوزام و بە خێر و بەرەکەت."
لە بەشێكی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هاتووە، ئەو جەژنە دووبارە ببێتەوە و ببێتە هاندەرێک بۆ چەسپاندنی بنەماکانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment