سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: گرێبەستی هاوکاری ئێران و چین هۆشدارییە بۆ ئەمریکا ئێران

نوچه‌نێت

لە یەکەمین ڕۆژی کاری پەرلەمان دوای ڕۆژانی پشووی نەورۆز کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ لێکدانەوەی گرێبەستی هاوکاری نێوان ئێران و چین کۆ بووەوە. محەمەد باقر قالیباف سەرۆک پەرلەمانی ئێران دەڵێت پەرلەمان پێشوازی لە گرێبەستی هاوکاری هەمەلایەنەی ئێران و چین دەکات بەڵام دەکرا ئەو گرێبەستە زووتریش ئیمزا بکرێ.

ڕۆژی چواری نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە سەرۆک پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە گرێبەستی هاوکاری وڵاتەکەی لەگەڵ چین ڕایگەیاند: "ئیمزا کردنی ئەو گرێبەستە هوشدارییەکی گرنگە بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی تێبگات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە خێرایی لە دژی واشنتۆن لە گۆڕاندان و ئەو وڵاتە ئیتر لە پێگەیەکدا نییە کە بتوانێ مۆدیل، بەرنامە یان ڕێککەوتنێک بە شێوەی تاکلایەنە بەسەر وڵاتانی سەربەخۆدا داسەپێنێت".

قالیباف وتوویەتی ئەگەر ئیمزا کردنی ئەو گرێبەستێ بەو واتایە بێت کە "جیهان تەنیا ڕۆژائاوا نییە و سەدەی داهاتوو سەدەی ئاسیایە" ئەوە وەک هەنگاوێکی ستراتیژیکی سەیر دەکرێ.

سەرۆک پەرلەمانی ئێران هەروەها وتوویەتی هەڵبەت دەکرا ئەو گرێبەستە زووتریش ئیمزا بکرێ چونکە پێی وایە " کاتی زۆر بۆ پێکهێنانی هاوکاری لە بواری ئابووری و سیاسییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گوشارەکانی ئەمریکا" بەفیڕۆ چووە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین