گوتەبێژی پۆلیسی ئێران چالاکبوونەوەی دەوریەی پۆلیسی ئاکاری راگەیاند
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی تەمموزی 2023)، سەعید مۆنتەزیرالمەهدی، گوتەبێژی (فراجا)، فەرماندەیی پۆلیسی ئێران، جێگیرکردنەوەی دەوریەکانی پۆلیسی بە ئۆتۆمبێل و پیادە کە ناسراوە بە "دەوریەی ارشاد" لە تەواوی وڵات بە ئامانجی "ئەنجامدانی ئەرک و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان دەشکێنن" راگەیاند.
مۆنتەزیر المهدی رایگەیاندووە، پۆلیس لە ئەمڕۆوە بە "جێگیرکردنەوەی دەورییەکانی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی وڵاتدا“ لەگەڵ ئەو کچ و ژنانەی کە ”نۆرمی کۆمەڵایەتی دەشکێنن" مامەڵەی یاسایی دەکات و بە "دەزگای دادوەری"یان دەناسێنێت.
گوتەبێژی فەرەجا هەروەها داوای لە کچان کرد بە "رەچاوکردنی نۆرمە پەسەندکراوەکان" لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی پۆلیس کە یارمەتیدەر بن.
هاوکات وەلی ئیسماعیلی، سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵایەتی پەرلەمان ئێران لەبارەی جێگیرکردنەوەی پۆلیسی ئاکار رایگەیاند کە هیچ هەماهەنگی و رێککەوتنێک لەگەڵ پەرلەمان" نەکراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەت لەم بوارەدا کارەکانی خۆی بەپێی یاسا ئەنجام دەدات".
ساڵی رابردوو، دوای دەستبەسەرکردنی "ژینا ئەمینی"، کچێکی کورد، بە هۆی "رەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێی حکومەت" و گیانلەدەستدانی لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی تاران، ئەو وڵاتە چەند مانگێک ناڕەزایەتی بێوێنەی بەخۆیەوە بینی لەو ماوەیەدا سەدان کەس کوژران و چەند هەزار هاوڵاتیش بریندار و هەزاران کەسیش دەستبەسەر کران،
دواتر بەشێک لە دەسەڵاتدارانی ئێران راگرتنی و کۆکردنەوەی دەوریەی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقییان، کە ناسراوە بە دەوریەی ئیرشاد راگەیاند.
سەرچاوە: العربیە

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment