خانمە هونەرمەندێک کۆچییدواییکرد هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

خانمە هونەرمەندێکی لاو بە هۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە، لە شاری سلێمانی کۆچییدواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە( حەڤدە/تەموز/2023) خانمە هونەرمەند سۆلاف شەیدا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی لیمفە گرێوە لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی، ماڵئاوایی کرد.

سۆلاف شەیدا، لە دایکبووی ساڵی1986 ی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 1994وە دەستی بە کاری هونەری کردووە. وەک ئەکتەر، دەرهێنەر و سینارست کاری کردووە. لە چەندین بەرهەمی سینەمایی وەک ژانی گەل، گەڕەکی داهۆڵەکان، هەروەها زنجیرە درامای ( لە گوڵێک کاڵتر) و کورتە فیلمی (فرمێسک بۆ تارا) نواندنی کردووە. 

ئەم خانمە جیا لە کاری نواندن، چالاکوانیش بوو، هەمیشە وەک ژنێکی یاخی دەردەکەوت. هونەرمەند نەرمین کاوانی بەهۆی کۆچیدوایی شەیداوە نووسیویەتی" بە نەفرەت بیت شێرپەنجە، ئەمڕۆ ویستم سەردانت بکەم بەڵام رێگەت نەداو وتت ئەم نەخۆشخانەیە زۆر ناخۆشە مەیە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین