ئێران: لەبارەی ئەو سێ دوورگەیە دانوستاندن ناکەین ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، پرسی یەکپارچەیی خاکی وڵات لە سەر ئەو سێ دوورگەیە هەرگیز دانوستان لەسەر ناکات و دەستوەردانی هەر لایەنێک لەم پەیوەندییەدا بە رەتکردنەوە دەزانێت.

لە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەفتەی رابردووی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس و رووسیا، بەیاننامەیەکی هاوبەش واژۆ کرا، کە تێیدا وەزیرەکان پشتیوانی خۆیان بۆ هەموو "هەوڵە ئاشتیخوازەکان، لەوانەش دەستپێشخەریی ئیمارات و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە لە پرسی سێ دوورگەی تونبی گەورە، تونبی بچووک و ئەبو موسا، لە رێگەی دانوستانەکانی دوولایەنە یان دادگای دادوەری نێودەوڵەتی وخەختیان کردەوە و ئەم پرسەیان پەیوەندیدار بە پابەندبوون بە بڕگەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناوبرد.

ئەم بەشەی بەیاننامەکە کاردانەوەی توندی بیروڕای گشتی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا و دوای دوو رۆژ لە بڵاوبوونەوەی بەیاننامەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرەتا بەیاننامەکەی بە رەتکراوە ناوبرد، وەک نیشانەی باڵیۆزی رووسیای لە تاران وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بانگهێشتی وەزارەتەکە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (17ی تەمموزی 2023)، ناسر کەنانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بەیاننامەی هاوبەشی رووسیا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، رایگەیاند: رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان بنەمایەکی ناسراوە لە یاسای نێودەوڵەتیدا. تاران رەچاوکردنی ئەم پرەنسیپە لە پێوەندی لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی ئێران لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە بە پرەنسیپ دەزانێت و لە بەرامبەر پێشێلکارییەکەی کاردانەوەی جددی نیشان دەدات.

کەنعانی دەشڵێت، ئێران پرسی یەکپارچەیی خاکی خۆی لەسەر ئەو سێ دوورگەیە هەرگیز دانوستان ناکات و دەستێوەردانی هەر لایەنێک لەم پەیوەندییەدا بە رەتکراوە دەزانێت. لەمبارەیەوە هەڵوێستی ئێران روون بووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێران بە فەرمی ناڕەزایەتی خۆی بە حکومەتی رووسیا راگەیاندووە.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین