عێراق دەست بە رێكارە سەربازییەكانی پاراستنی سنووری ئێران دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەمووزی 2023 تەحسین خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی دەڵێ، "لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پاراستنی سنوورەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە، عێراق چەندان هەنگاوی سەربازی و ئەمنی ناوە بۆ كۆنتڕۆكردنی سنوورەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پڕكردنەوەی تەواوی كەلێنەكان".
لە 13ی ئاداری رابردوو ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد، عێراق و ئێران لیژنەیەكی ئەمنیان پێكهێاوە بۆ پاراستنی سنوورەكان. لە 11ی ئەم مانگەش محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، عێراق بەڵێنی داوە تا مانگی ئابی ئەمساڵ چارەسەری پارتە كوردییەكانی دژ بە ئێران بكات و چەكیان بكات، تا ئەو كات دەسەڵاتی ئێران، "چاوەڕوان دەبن و ئەگینا هەڵوێستی توندیان دەبێت".
ئێران هەمیشە هەرێمی كوردستان و عێراق بە دڵدەدانی پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تۆمەتباردەكات و بەو پاساوەیش چەندان جار هێرشی كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment