وەزیرى بەرگریى فەرەنسا: سبەى لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبمەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى بەگریى فەرەنسا بە سەردانێکى فەرمى لە عێراق و سبەى دەگاتە هەولێر و دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبمەوە و پرسێکى تایبەت بە ناوچەکە تاوتوێ دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/تەمموز/2023) سیباستیان لیکۆرنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لەبارەى سەردانییەکەى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵم لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگریی عێراق کۆبوومەوە و گفتوگۆمان.

وەزیریى بەرگریی فەرەنسا سەبارەت بە سەردانیکردنى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سبەى لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر چەند پرسێکى پەیوەست بە ناوچەکە و عێراق تاوتوێ دەکەین.

وا بڕیارە وەزیرى بەرگریى فەرەنسا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانى و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کۆبێتەوە و چەند بابەتێکى تایبەت بە دۆخى ئەمنى عێراق و پرسى تیرۆر تاوتوێ بکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین