ئێران بۆ كڕینى ڤاكسین دره‌نگ به‌خۆ كه‌وتووه‌ ئێران

نوچه‌نێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووری تەندروستی ژووری بازرگانی ئێران وێرای ئاماژەکردن بەوەی کە پێدانی پارە بۆ هاوردەکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە توانای کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا نییە، دەڵێت وڵاتانی کڕیاری ڤاکسین، پێشوەختە ڤاکسێنەکانیان کڕیوە و ئیتر ڤاکسینێک نەماوە کە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیی ئێران بیکڕن.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردووەتەوە مەحمود نەجەفی عەرەب سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووری تەندرووستی وتوویەتی دەوڵەتانی تر ئەو ئەرکەیان نەخستووەتە سەرشانی کەرتی تایبەت و " ئێران کاتی بەفیڕۆ داوە و بۆ هاوردەکردنی ڤاکسین درەنگ جووڵاوەتەوە".

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی ٣٠ ئاداری مانگی ڕابردوو وتبووی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا بکڕن. 
جێگای ئاماژەیە عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی پێشتر هاوردەکردنی کۆرۆنای لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەورووپاوە قەدەغە کردبوو.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین