پەرلەمانی عێراق لێكۆلینەوە بۆ قەرزی نیشتەجێبوون دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات پەرلەمان بانگێهشتی بەرپرسانی بانكی رەشید و رافیدەین دەكات بۆ ئەوەی تاوتوێی قەرزی نیشتەجێبوونیان لەگەڵ بكات كە بە هاووڵاتیان دەدرێت، بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئەو سووەی لەسەر قەرزەكەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تەمووزی 2023 ئەسعەد توبی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، پەرلەمان بانگهێشتی بەرپرسانی بانكی رەشید و رافیدەین دەكات بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەو قەرزانەیان لەگەڵ بكات كە بۆ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیانی دەدەن. 

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەكات ئەو قەرزەی بە هاووڵاتیان دەدرێت سووەكەی زۆرە و دەبێت كەم بكرێتەوە. هەروەها دووپاتیشی دەكاتەوە كە پەرلەمان تەواوی رێكارییەكان تاوتوێ دەكات و بە ئامانجی ئەوەی ئەم قەرزە وەك ئێستا نەبێت و ئامانجی خۆی بپێكێت. 

بانكە حكومییەكانی عێراق چەند قەرزێك بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەدەن كە یەكێكیان قەرزی نیشتەجێبوونە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین