دوای سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید سوودانی بەپەلە کۆدەبێتەوە
نوچهنێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەمووزی 2023 لایەنگرانی سەدر و چەندان خەڵكی تر هێرشیان كردە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتاندنیان، ئەمەیش وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر بە سوید كە رێگەی بە گردبوونەوەیەك داوە لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید بۆ سووتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا سەركۆنەی رووداوی سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات. ئاژانسی هەواڵی عێراقیش بڵاویكردووەتەوە محەمەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەك دەكات بۆ تاوتوێكردنی رێگەدانی دووەمی سوید بە سووتاندنی قورئان.
28ی مانگی رابردوو كەسێكی مەسیحی بە ناوی سەلوان مۆمیكاكە خەڵكی عێراقە، قورئانی لە سوید سوتاند. ئێستایش رایگەیاندووە جارێكی تر رێگەی پێدراوە قورئان و ئاڵای عێراق لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق بسوتێنێ. بەر لەوەی ئەم رووداوە رووبدات لایەنگرانی سەدر باڵیۆزخانەی سویدیان سوتاند.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment