موقتەدا سەدر: چاوەڕوانی هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوە دەكەم عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێك لەسەر هەڕەشەكردنی سووتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق بڵاودەكاتەوە و دەڵێ‌، "چاوەڕوانی هەڵوێستێكی فەرمی یەكلاكەرەوە دەكەم"

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەمووزی 2023 لەلایەن لایەنگرانی رەوتی سەدر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سوتێنرا، چونكە جارێكی تر سوید رێگەی داوە بە كەسێكی عێراقی  تا لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسوتێنێ‌. 

موقتەدا سەدر پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی سوید دوژمنایەتی خۆی بۆ ئیسلام  وكتێبە ئاسمانییەكان راگەیاند، كە باوەڕی بۆ  رووخسار و ناوەڕۆكی ئەو بابەتانە نییە، ئەوەتا پێشێلی هێڵە دیپلۆماسییەكان و عورفە سیاسییەكان دەكات، كاتێك دوژمنایەتی بۆ عێراق راگەیاندووە بەوەی رەزامەندی داوە ئاڵای عێراق بسوتێنرێت".

سەدر لە بەشێكی تری تویتەكە دەڵێ‌، "من بەر لە هەر هەڵسوكەوتێكی تایبەتم، چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمی یەكلاكەرەوە دەكەم، بەگوێرەی تێگەیشتنی من ئەگەر بە كردار ئاڵای عێراق سوتێنرا، ئەوا پێویست حكومەت تەنیا بە رەتكردنەوە و سەركۆنەكردن نەوەستێ‌، چونكە مانای لاوزایی و ملكەچییە" 

سەبارەت بە دووبارە هەڕەشەكردن لە سووتاندنی قورئانیش سەدر دەڵێ‌، "بەرانبەرەكەی ئەوە نییە تەوڕات و ئینجیل بسوتێنرێت، بەڵكو دەبێت گەلانی جیهانی لایەنگری ئاسمان بن، ئەگینا ئەوەی بەسەرمان دێت ئەنجامەكەی باش نابێت، ئەو كاتیش دەرفەت بۆ پەشیمانی نابێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین