عێراق پەیوەندی خۆی لەگەڵ سوید پچڕاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری كشانەوەی باڵیۆزخانەی عێراقی لە سوید دا و لە هەمان كاتیشدا داوای لە باڵیۆزی سوید لە عێراق كردووە، خاكی عێراق جێبهێڵێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەمووزی 2023 باسم عەوادی رايگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كردووە باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید بكێشنرێتەوە و لە بەرانبەریشدا داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە متمانە لە باڵیۆزی سوید وەربگرێتەوە و عێراق جێبێهڵن.

ئەم هەڵوێستەی عێراق دوای ئەوە دێت كە سوید بۆ جاری دووەم رێگەی بە كەسێكی عێراقی داوە قورئان بسوتێنێ‌. بەیانی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سوتێنرا.

مێژووی پەیوەندی سوید و عێراق بۆ سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە و چەندان جار پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە بە هۆی بارودۆخی سیاسی ئەمنی دوور لە خواستی خۆیان پچڕاوە، بەڵام ئەم جارە بە بڕیارێكی سیاسی لە لایەن عێراقەوە پەیوەندییەكە پچڕا. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین