گرنگى گوێز له‌ جوانكاریى پێستدا؟ تەندرووستی

ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر

گوێز سوودێکی زۆر به‌ ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌ینێ لە هەمانکاتدا بۆ چەندین جوانکاریی رۆژانە بەکار دەهێنرێت، وەک شامپۆ و ماسک بۆ قژ و پێستی ئافرەتان.

لە ماڵپەری Boldsky باس لە شێواز وبەکارهێنان وسووده‌كانى گوێز بۆ پێست دەکرێت.

کە تێیدا دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئۆمێگا3 لە پێکهاتەکەیدا هەیە یارمەتی شێدارکردن و تازەبوونەوە و رەونەقدانی پێست دەدات، تێکەڵکردنی زەردەچەوە وهەنگوین وگوێز یارمەتیدەرێکی باشە بۆ لابردنی خانە مردووەکانی پێست و برین چاک دەکاتەوە. بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی بەردەوام مکیاج ئەکەن سوودێكى زۆرى هه‌یه‌. بەڵام دەبێت ئەم تێکەڵە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەدەمووچاوەوە بمێنێت.

هەنگوین و هاڕاوەی گوێز یارمەتی پێست دەدات و بە شێداریی دەیهێڵێتەوە جگە لەوەش دەبێتە هۆی چالاک بوونی ملولەی خوێنی پیستی دەمووچاو بۆئەوەی به‌ خێرایى چرچ ولۆچ نەبێت. هەر بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین