پەرلەمان و لایەنەكان پاڵپشتی سوودانی دەكەن  و ئەمریكایش رەخنەی لێدەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پەرلەمانی عێراق و زۆربەی لایەنە سیاسیەكان پاڵپشتی لە بڕیاری پچڕاندنی پەیوەندی عێراق و سوید دەكەن، كە لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران درا. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایش رەخنەی لێدەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەمووزی 2023 پەرلەمانی عێراق و تەواوی لایەنە سیاسیەكانی عێراق بە جیا هەڵوێستی خۆیان لەسەر پچڕاندنی پەیوەندی نێوان سوید و عێراق دەربڕیوە و  پاڵپشتی سوودانی دەكەن. 

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایش رەخنە لە حكومەتی سوودانی دەگرێت و دەڵێ‌، "كارێكی قبووڵكراو نییە هێزە ئەمنییەكان رێگرییان لە خۆپیشاندەران نەگرتووە بۆ هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا".

بەیانی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سوتێنرا، لە بەرانبەریشدا سەلوان مۆمیكا لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق و وێنەی موقتەدا سەدر و عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی دڕاند.

دوای ئەو رووداوە عێراق رایگەیاند، كارەكانی كۆمپانیای ئەریكسۆنی سویدی راگرتووە، كە لە بواری پەیوەندییەكان كار دەكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین