ژنە چالاکوانێک دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

لە شاری سنەی کوردستانی رۆژهەڵات، ژنە چالاکوانێک دەستگیرکرا و تا ئێستا شوێنی راگیرانی نادیارە.

رۆژی (حەڤدە/تەموز/2023) ژنە چالاکوانێکی کوردی خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران دەستگیرکراوەو تا ئێستا خێزانەکەی نازانن لە کوێیە.

ژنە چالاکوانەکە تەمەنی 38 ساڵە. بە ناوی بەیان فەرەجوڵڵاهی، بە پێی زانیارییەکان، ئەم ژنە چالاکوانێکی ئافرەت بووەو کاری لەسەر دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان کردووە. بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەر هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە، تا ئێستا شوێنی نادیارە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی راگیرانی و هۆکاری دەستگیرکردنی بە خێزانەکەی نەدراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین