مەسرور بارزانى بۆ لویس رافایل: بەخێربێى بۆ پایتەختى پێکەوە ژیانى هەموو ئایینەکان کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا، بە گەرمى بەخێرهاتنى کاردیناڵ لویس رافایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان بۆ هەولێر دەکات و دەڵێت، هەولێر "پایتەختی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو ئایین و ئایینزا و نەتەوەکان"ـەکان.

ئەمڕۆ شەممە (22/تەمموز/2023) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکى لە تویتەر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەخێرهاتنێکی گەرمی بەڕێز قەداسەتی پاتریارک لویس ساکۆ دەکەین بۆ هەولێر، پایتەختی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو ئایین و ئایینزا و نەتەوەکان."

مەسرور بارزانى، لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا نووسیویەتى، "کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی کریستیانەکان. بە تووندی سەرکۆنەی ئەو مامەڵە نەشیاوەی بەرامبەر بە بەڕێزیان کراوە دەکەین."

ئێوارەى دوێنێ هەینى (21-7-2023) کاردیناڵ لویس رافایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لە شاری ئیستانبوڵەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین