حزبەكان خۆیان لە چەند لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق ناكەن بە خاوەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حوسێن یەساری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە عێراق ئاشكرای دەكات، وێرای ئەوەی تەمەنی ئەو خولەی پەرلەمانی عێراق ساڵێك و شەش مانگی تێپەڕاندووە، كەچی تا ئێستا شەش لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمانی عێراق بێ‌ سەرۆك ماونەتەوە و لایەنەكان بایەخیان پێنادەن.

شەوی رابردوو 22ی تەمووزی 2023 حوسێن یەساری لێدوانی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز داوە و باسی لەوە كردووە، لایەنە سیاسییەكان لەسەر لیژنەكانی دارایی و بەرگری و تەندروستی ویاسایی و ئەو لیژنانەی تر رێككەوتوون كە بە گرنگی دەزانن، كەچی شەش لیژنەیان جێهێشتووە، تا ئێستا سەرۆكیان نییە و لەلایەن بە تەمەنترین ئەندام بەڕێوەدەبرێن.

لیژنەكانیش ئەمانەن، ئەوقاف، عەشایەر، شەهیدان و زیندانی سیاسی، رۆشنبیری و راگەیاندن، وەرزش و لاوان. حوسێن یەساری دەڵێ‌، "لایەنە سیاسییەكان بۆ لیژنە سەرەكییەكان دەڕۆن و وازیان لەوە هێناوە لەسەر سەرۆكایەتی ئەو لیژنانە رێبكەون".

پەرلەمانی عێراق 25 لیژنەی هەمیشەیی هەیە، یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی لە نۆی كانوونی دووەمی 2022 بوو، دەنگدانیش لەسەر لیژنەكان ساڵێك دواتر بوو لە 18ی كانوونی دووەمی 2023 بوو.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین