دوای لیبیا عێراق باڵیۆزخانەی خۆی لە یەمەن دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی بە نیازە باڵیۆزخانەی خۆی لە یەكەم بكات، ئەمە دوای ئەوە دێت عێراق لە مانگی نیسانی رابردوو بڕیاری دا باڵیۆزخانەی خۆی لە لیبیا بكاتەوە، كە ئەم وڵاتەش هاوشێوەی یەكەن جەنگ وێرانی كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی تەمووزی 2023 فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئەحمەد بن موبارەك وەزیری دەرەوەی یەمەن لە بەغدا گوتی، "ئەگەر ئاسایش و سەقامگیری بەرقەرار بێت ئەوا عێراق ئارەزوو دكات باڵیۆزخانەی خۆی لە یەمەن بكاتەوە".

دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی یەمەن و شەڕی هاوپەیمانانی عەرەبی لە دژی دەسەڵاتی حوسییەكان، بە دەیان وڵات لە ساڵی 2015 باڵیۆزخانەی خۆیان لەم وڵاتە كێشایەوە. پێشتریش لە مانگی نیسانی رابردوو عێراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەی خۆی لە لیبیا دەكاتەوە، كە ئەویش هاوشێوەی یەمەن جەنگ وێرانی كردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین