روونكردنەوە لەسەر باڵيۆزخانەی سوید لە بەغدا دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی حكومی عێراق رەتیدەكاتەوە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا بكرێتە سەنتەری لەبەركردنی قورئان و دەڵێ‌، "باڵیۆزخانەكە هی سویدە و لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەپارێزێت".

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی تەمووزی 2023 سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی رەتیكردووەتەوە، باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق بكرێتە سەنتەری لەبەركردنی قورئان، سەرچاوەكە دەڵێ‌، "ئەم هەواڵ دروست نییە، باڵەخانەكە دیپلۆماسییە ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەوردراوە، دوای چۆڵكردنی كارمەندانی بەهۆی بڕیارەكەی حكومەتی عێراقەوە".

ئەو سەرچاوەیە روونی دەكاتەوە ، دەنگۆی گۆڕینی باڵیۆزخانەكە بۆ سەنتەری لەبەركردنی قورئان لە پێشنیاری عوسمان جحێشی پەرلەمانتاری پێشوو سەرچاوەی گرتووە، هیچ بنەمایەكی تری نییە

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 20ی تەمووز سوید بۆ جاری دووەم رێگەی بە كەسێكی مەسیحی بە رەچەڵەك عێراقى دا، سوكایەتی بە قورئانی پیرۆز بكات، ئەم جارەیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید بوو، كە ئەو كەسە سووكایەتیشی بە ئاڵای عێراق كرد. لە وەڵامی ئەمە لایەنگرانی سەدر لە هەمان رۆژ هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سوتاندیان.  حكومەتی عێراقیش پەیوەندی دیپلۆماسی خۆی لەگەڵ سويد پچڕاند.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین