د. شێروان محمەد: قەڵەوی هۆکارێکە بۆ دروستبوونی گرێی گورچیلە تەندرووستی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

د. شێروان محەمەد ئەمین، پزیشکی پسپۆر لە نەشتەرگەریی گورچیلە و رێرەوی میز و پرۆستات لە لێدوانێكی بۆ "نوچەنێت" باسى لە هۆکارەکانی تووشبوون بە گرێى گورچیلە دەکات "قەڵەوی بە هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیە دەزانێت".

د. شێروان محەمەد ئەمین، پزیشکی پسپۆر لە نەشتەرگەری گورچیلە و رێرەوی میز و پرۆسات تایبەت بۆ "نوچەنێت"، له‌سه‌ر نه‌خۆشى گرێى گورچیله‌ دوا وسەرەتا پێناسەیەکی گرێی گورچیلە ى كرد و گوتى، "بوونی هەر گرێیەک لەسەر گورچیلە پێی دەوترێ گرێ، جا گرێکە یا خاوێنە یاخود پیسە (شێرپەنجەیە)  بەشێوەیەکی گشتی ٩٠%  ئەو گرێیانەی لەسەر گورچیلەن گرێی پیسن، ١٠% گرێی خاوێنن".

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى تووشبوون به‌ گرێى گورچیله‌یش ئه‌و پزیشكه‌ گوتى، "هۆکاری دروستبوونی گرێی گورچیلە بۆ ماوەییە کە لە ٤% دایە، یاخود هۆکاری وەرگیراوە واتا ( جگەرە کێشان، نەخۆشی شەکرە، شوشتنەوەی گورچیلە، قەڵەوی، بەرکەوتن لەگەڵ ئه‌و ماددە کیمیاییانه‌ى کە کلۆرینان تێداییە".

بەگوێرەی لێدوانه‌كه‌ى د. شێروان محەمەد، نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە ئەمانەن:

- ئازاری گورچیلە لە لا تەنیشتەکانی
- میزی خوێناوی.
- کەمخوێنی یاخود زۆر بوونی خوێن.
- نەمانی ئارەزووی خۆراك.
- بوونی ئازار لە ئێسك، بەتایبەت لەو گرێیانەی کە زۆر پێشکەوتووە.
- پەکەوتنی گورچیلە، بەتاییبەت ئەو کەسانەی یەك گورچیلەیان هەیە.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ ئه‌م پزیشكه‌ به‌ نوچه‌نێتى داوه‌ چاره‌سه‌رییه‌كانى گرێى گورچیله‌، بەپێی جۆری گرێیەکە و قه‌باره‌كه‌ى ده‌گوڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چاره‌سه‌ریین:

• بەکارهێنانی radifrequency ablation)) و
High I tensity focues ultrasound)) کە گرێیەکەی دەسوتێنێت.
• لابردنی گرێیەکە و لابردنی بەشێك لە گورچیلە.
• لابردنی تەواوی گورچیلە و گرێیەکە .
• بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی لە کاتێكدا کە گرێیەکانی زۆر گەورەیە یاخود لە هەردوو گورچیلە گرێی هەیە.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى د. شێروان باسى ئه‌وه‌یشى كرد كه‌ " بەشێوەیەکی گشتی هەمووی دەچێتە بواری نەشتەرگەری، چونکه‌ دەرمان ئەوەندە کاریگەریى لە بەکارهێنانیدا نییه‌." لە کۆتاییدا شێروان محه‌مه‌د بۆ نوچه‌نێت گوتی،  "هیچ خۆپارێزییەك نییە تاکە چارەسەر بۆ خۆپاراستن  تاکو تووشی ئەم نەخۆشیە نەبین : دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی، له‌ زۆر خواردنی شیرینی و چەوری، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگەرەکێشان"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین