سەرۆكایەتیەكانی عێراق دووپات لەسەر پێدانی شایستە داراییەكانی هەرێم دەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و بە یەكەوە دووپاتیان لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق و پێدانی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە.

شەوی رابردوو 23ی تەمووزی 2023 چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق پەرلەمان و كۆمار و حكومەت و دادوەری كۆبوونەوە و لەدوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و لە بەشێكی هاتووە، "ئەوەی تایبەت بێ بە هەرێم كۆبوونەوەكە دووپات لەسەر جێبەجێكردنی مادەكانی یاسای بودجەی فیدڕاڵی كردووەتەوە و بە تەواوی وردەكارییەكانی پەیوەندیدار بە داهاتی نەوتی و نانەوتی، لەگەڵ پێدانی شایستە داراییەكان".

هەروەها  لەكۆبوونەوەكە كە لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد حەلبووسی سەرۆك پەرلەمانی عێراق و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری تێیدا بەشدار بوون، داوایان كردووە،  یاسای نەوت و گاز و لێبوردنی گشتی و ئەنجومەنی فیدڕاڵی دابنرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین