مەسرور بارزانى: ئەو دەستە ئاشکرا دەکەین محەمەد میرزا یونسى شەهید کرد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (24/تەمموز/2023) لە بارەى شەهیدبوونى عەمیدی خانەنشین "محەمەد میرزا یونس سۆفی" لە ئەنجوومەنى ئاسایشى کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵە و هاوڕێیانى دەکات و دەڵێت، دامودەزگاکانم ڕاسپاردووە لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە بکەن.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین "محەمەد میرزا یونس سۆفی" لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو.
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە خوازیارم جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکاری ببەخشێت.
لەم بارەوەش دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
24/7/2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment