وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دوو رۆژە شاندی دیپلۆماسی دانیمارك رۆیشتووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دوو رۆژە شاندی دیپلۆماسی دانیمارك بەغدایان جێهێشتووە، ئەمەیش دوای سوید دووەم باڵیۆزخانە دەبێت كە لە بەغدا دادەخرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەمووزی 2023 ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، دوو رۆژە شاندی دیپلۆماسی دانیمارك عێراقی جێهێشتووە.

ئەمە دووەم باڵیۆزخانەیە كە لە عێراق لە ماوەی چەند رۆژێكدا دابخرێت. ئەمەیش دوای رووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز بوو لە سوید و دانیمارك.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە بەغدا لایەنگرانی رەوتی سەدر هێرشیان كردە سەر باڵیۆزخانەی سوید و سوتاندیان، دواتریش حكومەتی عێراق بە فەرمی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید پچڕاند. ماوەی چەند ساڵێكە بە بیانوو و هۆكاری جیاواز لە بەغدا شاندە دیپلۆماسییەكان دەكرێنە ئامانج .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین