کچێک و دەستگیرانەکەی دەستگیردەکرێن هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

دوو لاوی خەڵکی شاری کامێران کە دەزگیرانی یەکتر بوون، بە ناوەکانی ژینا پندار و سادق کولاهی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٣)، هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کامێران بە شێوەیەکی دڕندانە دوو لاوی کوردیان کە دەزگیرانی یەکتر بووە، بە ناوەکانی ژینا پێندار و سادق کولاهی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو گەنجە لە پێش پاساژی (مۆڵ) تجارەتی شاری کامێران بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین