عێراق ژمارەی پاسەوانی بەرپرسان كەم دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی تاوتوێی كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانی بەرپرسانی عێراق دەكات و بەگوێرەی بەدواداچوونێكیش كەمكردنەوەی ئیمتیازی بەرپرسان زیاتر لە سێ‌ ملیار دۆلار بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگێڕێتەوە.

ئێوارەی دوێنێ‌ چوارشەممە 26ی تەمووزی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی كۆبووەوە و یەكێك لەو بابەتانە تاوتوێكردنی كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسانی عێراق بوو، كە ئەمە وەك توێژینەوەیەك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامادەكراوە بەڵام دوایین بڕیاری لەسەر نەدراوە.

پێشتر لە بەداوداچوونێك كە رۆژنامەی ئێندپێندنتی بەریتانی ئەنجامی دابوو، باس لەوە كرا بوو عێراق پێنج هەزار بەرپرسی هەیە كە ئیمتیازی گەورەیان هەیە و بە كەمكردنەوەی ئیمتیازەكان زیاتر لە سێ‌ ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە. دوای خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019 پەرلەمانی عێراق یاسایەكی بە ناوی كەمكردنەوەی ئیمتیازی بەرپرسان پەسند كرد، بەڵام تا ئێستا تەواوی بڕگەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ نەكراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین