پۆلیس کچێک رزگار دەکات هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

بۆ ماوەی مانگێک کچێک بە زنجیر و قوفڵ لە لایەن خێزانەکەیەوە دەبەسترێتەوە. تا پۆلیس پێی دەزانێت و رزگاریدەکەن.

بە پێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، کچێکی گەنج لە لایەن دایک و باوکییەوە بۆ ماوەی مانگێک لە ناو ژوورێک لە ماڵی خۆیان دەبەسترێتەوە. تا ئەو کاتەی هەواڵ بە پۆلیس دەدرێت و رزگار دەکرێت.

سەرچاوەکە دەڵێت"بە پێی قسەی دایک و باوکی لە بەرئەوە بەستوویانەتەوە کە لە ماڵ رانەکات، چونکە کێشەیان هەبووە لە گەڵی".

بە پێی زانیارییەکان، ئەم کچە ئێستا لە لایەن بەشی چاودێڕی خێزانی، چاودێری دەکرێت. لێکۆڵێنەوە لە دایک و باوکە کە دەستیپێکردووە.

سەرچاوەکەی پۆلیس گوتی" ئەو کاتەی هێزەکانی پۆلیس چوونەتە ماڵەکە، زنجیر و قوفڵ بە قاچی کچەکەوە بووە و پۆلیس لێی کردووەتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین