ئاڵۆگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ چین زیاتر لە (24) ملیار دۆلارە کوردستان- عێراق
لە شەش مانگی رابردوو، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین گەیشتۆتە زیاتر لە (24) ملیار دۆلار، بەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو ە (2.6%) دابەزیووە.

ئەمڕۆ هەینی (28/تەمووز/2023) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی كردەوە دامەزراوەی عێراقی ئایندە، بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژكاری ئابووری لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق و چین لە شەش مانگی رابردوو گەیشتۆتە زیاتر لە (24) ملیار دۆلار.

لە بەشێكی تری ئەو راپۆرتە هاتووە، قەبارەی نێوان هەردوو بڕی (24) ملیار و (16) ملیۆن دۆلارە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەو رێژەیە لە (2.6%) دابەزیووە، لە شەش مانگی دووەمی ساڵی رابردوو رێژەی پاشەكشە لە (14.85%) بوو.

بەگوێرەی راپۆرتەكە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ قەبارەی ئابووری نێوان چین و وڵاتانی جیهان دوو ترلیۆن و (900) ملیار دۆلار بووە، لە كاتێدا لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو بازرگانی چین لەگەڵ وڵاتانی جیهان سێ تریلیۆن و شەش ملیار دۆلار بووە، بەوەش رێژەكەی لە (4.67%.) بوو.

لە چەند ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق ئاستی ئاڵۆگۆڕی بارزانی لەگەڵ چین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردۆتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵ بانكی ناوەندی عێراق رێگەی دا لەبری دۆلار بە یوانی چینی كاڵای چینی بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین