لە سۆران کەسێک هەردوو ژنەکەى دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت:

هاووڵاتییەک لە گوندێکى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران هەردوو ژنەکەى بە چەک دەکوژێت و دواتر دەستگیر دەکرێت.

بەیانى ئەمڕۆ (29/تەمموز/2023) پیاوێک لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، دوو ژنى خۆى بە بەرچاوى منداڵەکانییەوە کوشت و ڕاستەوخۆ دواى ڕووداوەکەش تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

هێزە ئەمنییەکانى سنوورى سۆران سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن و تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیێندراوێکیان لە بارەى هۆکارى ڕووداوەکە بە دروستى بڵاونەکردۆتەوە.

تاوانبار خاوەنى حەوت منداڵە و لە کاتى کوشتنى ژنەکانی، بەشێک لە منداڵەکانى بە ئاگابوونەوە و لەبەرچاوى منداڵەکانى تاوانەکەى ئەنجامداوە.

بەپێى ئەو زانیارییانەى ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردۆتەوە، تاوانبارەکە پێشتر کێشەى لەگەڵ ژنەکانى هەبووە و بەردەوام ئەشکەنجەی داون، چەندین جاریش هەوڵی داوە بیانسووتێنێت.

هاوکات وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، تائێستا هیچ کەس سکاڵای لەسەر بکوژەکە تۆمار نەکردووە، دواتریش لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریى ڕووداوکە دەخەینەڕوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین