لەگەڵ یادی داگیركردنی كوێت وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەردانی عێراق دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی تەمووزی 2023 بڕیارە سالم عەبدوڵا جابر سەباح وەزیری دەرەوەی كوێت سەردانی عێراق بكات، بەگوێرەی راگەیێندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، "وەزیری دەرەوەی كوێت لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان عێراق كۆدەبێتەوە".
هەرچەندە وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوە كردووە، سەردانی وەزیری دەرەوەی كوێت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵییە، بەڵام كۆمەڵێك بابەت كوێت نیگەران دەكات، پێشبینی دەكرێت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێیان بكات. لەوانە دیاركردنی سنوور و گێڕانەوەی كەلوپەلی كوێت كە لە داگیركردنەكە دەست عێراق كەوتووە، لەگەڵ دیاركردنی چارەنووسی ئەو كوێتیانەی كە تا ئێستا ماون.
لە دووی ئابی 1990 رژێمی بەعس بە سەرۆكایەتی سەدام حوسێن كوێتی داگیركرد و ئەو وڵاتەی وەك پارێزگای نۆزدەمی عێراق ناساند، دواتر هێزەكانی عێراق لەلایەن هاوپەیمانان دەركرا و سزای ئابووری خرایە سەر عێراق. بەگوێرەی بڕیارێكی نێودەوڵەتی ساڵانە عێراق قەرەبووی كوێتی دەكردەوە و ساڵی رابردوو تەواوی قەرەبووەكەی دایەوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment