په‌رله‌مانى عێراق به‌رپرسیارێتى هه‌ڵه كوشنده‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له زیادكردنى 30 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات كه له بودجه‌دا جێگیر كراوه. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له كاتێكدا كه عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى قووڵ تێده‌په‌رێت، په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى ده‌دات له‌سه‌ر زیادبوونى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ چه‌ندان داواكارى هه‌بوون وه‌ك دامه‌زراندنى كه‌سانى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به‌رز، گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پۆلیسانه‌ى كه له سه‌رده‌مى داعش ده‌ركرابوون، فراوانكردنى تۆڕى هاوكارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و ژنانه‌ى كه به‌خێوكه‌ریان نییه، كه‌چى په‌رله‌مان هه‌موو ئه‌مانه‌ى فه‌رامۆش كرد و ته‌نیا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى 30 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شد داوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارى و لێدوانانه‌ى له راپۆرته‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، حكومه‌تى مسته‌فا كازمى له‌م رووداوه به‌رپرس نییه، به‌ڵكو په‌رله‌مان كردوویه‌تى. هۆكاره‌كه‌یش وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسیان كردووه ئه‌وه بووه هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و فه‌تح فشاریان دروست كردووه و گوتوویانه نابێت بودجه تێپه‌ڕێت تا بڕگه‌ى زیادكردنى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى په‌سند نه‌كرێت.
چاودێرانى سیاسى و په‌رله‌مانتاران باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند خاڵێك وا ده‌كات زیادبوونى چه‌كدارانى حه‌شد هه‌ڵه بێ، یه‌كه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق له ئێستادا پێویستى به‌و ژماره زۆره نییه، ئه‌حمه‌د حه‌قى په‌رله‌مانتار ده‌ڵێ شه‌ر له هیچ شوێنێكى وڵات نییه و هاوكات بارودۆخى ئه‌منیش جێگیر نییه كه‌چى 500 هه‌زار سه‌رباز و 750 هه‌زار چه‌كدارى هێزه ئه‌منییه‌كان بوونیان هه‌یه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش حه‌شدى شه‌عبى ژماره‌یان نزیكه‌ى 160 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و ئێستا 30 هه‌زار كه‌سیان بۆ زیادكراوه.
خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه زۆربه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى ناو حه‌شد كه چه‌كداریان بۆ زیاد ده‌كرێت، سه‌ربه ئێرانن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌یش زۆربه‌یان بندیوارن. له راپۆرته‌كه ئاماژه به لێدوانێكى فایق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتار كراوه كه گوتوویه‌تى نزیكه‌ى 82 هه‌زار چه‌كدار وه‌همین.
عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌وه‌یش به بیر خوێنه‌رانى ده‌هێنێته‌وه كه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى قاسم زوبه‌یدى به‌رپرسى كاروبارى دارایى حه‌شد بووه و هه‌وڵى داوه لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى چه‌كدارانى حه‌شد بكات به‌ڵام تیرۆر كراوه. رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌یش كردووه به‌م بڕگه نوێیه‌ى بودجه له‌مه‌ودوا 24 ملیۆن دۆلارى زیاتر به حه‌شدى شه‌عبى ده‌درێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment