هێزی دەریایی ئەفریقا و ڤەنزوئێلا پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران بەهێز دەکەن
نوچەنێت:
رۆژی دووشەممە (31ی تەمموزی 2023) ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، دەریاوان شەهرام ئێرانی، کە بە ئامانجی بەشداری لە مانۆڕی ساڵانەی هێزی دەریایی رووسیا، سەردانی سەن پترزبۆرگی کرد و لە دانوستانەکانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی بەشدار لەم مەراسیمەدا، باسی لە رێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری هێزی دەریایی، راهێنان، ئەنجامدانی مەشقی هاوبەش و باسی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی دەریاوانی کرد.
لە دیدارێکدا لەگەڵ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەفریقای باشوور، دەریاوانی ئێران وێڕای بەرز نرخاندنی پێشوازی گەرمی ئەو وڵاتە لە کەشتی سەربازی 86ی سوپای ئێران، هاوتاکەی بانگهێشت کرد بۆ گەشتکردن بۆ ئێران و بەشداری لە مانۆڕە دەریاییەکان.
دەریاوان موندێ لۆپێز، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەفریقای باشوور، هەروەها رایگەیاند، کە پەیوەندییە باشەکانی نێوان ئەفریقای باشوور و ئێران بنەمای پەرەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان هێزی دەریایی دوو وڵاتە و گوتی: ئاوەکانی ئەفریقای باشوور و بەندەرەکانمان بۆ هەموو ئێرانییەکان کەشتییە سەربازی و مەدەنییەکان کراوەن و باشووری ئەفریقا دەیەوێت تا دەتوانێت هاوکاری نێوان هەردوو هێزەکە پەرەپێبدات.
هەروەها دەریاوان نیل جیسوس سانچێز فەرماندەی هێزی دەریایی ڤەنزوێلا رایگەیاند: هاوکاری سەربازی ئێران و ڤەنزوێلا بەتایبەتی لە بواری دەریاییدا زۆر قووڵە و رۆژ بە رۆژ ئەم پەیوەندیانە فراوانتر دەبن.
سەرچاوە: ایرنا

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment