پەرلەمانی عێراق داوای راپۆرتێكی بەپەلە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات، لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی راپۆرتێكی بەپەلە لەسەر مافەكانی عێراق لە سنوورە ئاوی و وشكانییەكانی لەگەڵ كوێت دیاری بكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە یەكی ئاب 2023 موحسین مەندەلاوی لەمیانەی بەڕێوەبردنی دانیشتنی پەرلەمان داوای لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی عێراق كرد، بە یەكەوە لیژنەیەك پێكبهێنن، بۆ ئەوەی راپۆرتێكی بەپەلە ئامادە بكەن سەبارەت بە مافە وشكانی و ئاوییەكانی عێراق لەگەڵ كوێت، بۆئەوەی دواتر لە دانیشتنێكی تایبەت تاوتوێی راپۆرتەكە بكرێت، "لە پێناو سەروەری عێراق و مافە مێژووییەكەی".

دوو رۆژ لەمەوبەر شاندێكی كوێتی بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوەی كوێت سەردانی عێراقیان كرد و جارێكی تر داوای كێشانەوەی سنووری عێراق و وڵاتەكەیان كرد.

 بەگوێرەی راپۆرتێك كە ئەمڕۆ لە نوچەنێت بڵاوكراوەتەوە، زیاتر لە 100 ساڵە كێشەی سنوور لە نێوان عێراق و كوێت هەیە و لە دووی ئابی 1990 سوپای عێراق بە فەرمانی سەدام حوسێن سەرۆكی ئەو كاتی عێراق كوێت داگیركرا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین