بە هۆی دوو وەزارەت جێبەجێكردنی یاسای بودجە دواكەوتووە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

یەحیا محەمەدی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێ‌، "بەهۆی رێكارییە رۆتینیەكانی وەزارەتی دارایی و پلاندانان جێبەجێكردنی یاسای بودجە دوا كەوتووە و ئەمەیش بە ئەنقەست نییە".

ئەمڕۆ سێشەممە یەكی ئابی 2023  یەحیا محەمەدی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز هۆكاری دواكەوتنی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ئەمساڵ ئاشكرا دەكات و دەڵێ‌، "ئەمە بە هۆی رێكارییەكانی وەزارەتی دارایی و پلاندادانە".

دەشڵێ‌، "لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوامان لەو دوو وەزارەتە كردووە پەلە بكەن لە دەركردنی رێنماییەكان". ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە چەند رۆژی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی گشتی عێراق بڵاودەكاتەوە.

لە مانگی حوزەیرانی رابردوو پەرلەمانی عێراق بودجەی گشتی سێ‌ ساڵی پەسەندكرد، بەڵام تا ئێستا بودجەی ئەمساڵ لەلایەن حكومەتەوە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین