شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار خێزان له‌ ئێران كرێچین ئێران

نوچه‌نێت

ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئاوەدانی لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت نرخی نێشتەجێبوون لە ماوەی حەفت ساڵی ڕابردوودا حه‌وت هێنده‌ى پێشتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئێستا شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار خێزان له‌ ئێران كرێچین.

ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئاوەدانی لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت نرخی نێشتەجێبوون لە ماوەی حەفت ساڵی ڕابردوودا حه‌وت هێنده‌ى پێشتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئێستا شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار خێزان له‌ ئێران كرێچین. 

ماڵپەڕی هەواڵی "ڕادیۆ فەردا" ڕۆژی دووشەممه‌ پێنجی نیسان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە موجتەبا یوسفی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاوەدانی وتوویەتی، " ٦.٥ ملیۆن خێزان لە ئێران کرێچین".

بە پێی ئامارەکانی بانکی ناوەندی ئێران، نرخی نێشتەجێبوون لە تاران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر نزیکەی دوو هێنده‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌، لە بەراورد لەگەڵ سێ ساڵ پێشتریش نزیکەی سێ هێند به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت نرخی کرێ لە ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە ٣٠ % لە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری بەرزبووەتەوە.یوسفی دەڵێ، "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی کرێ، بەرزبوونەوەی نرخی موڵکە".

بە گوتەی یوسفی پێویستە لە ئێران لە ساڵدا نزیکەی یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێن بەڵام بە کردە زۆر کەمتر لەو ڕێژەیە دەکرێنەوە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین