ئێران و پاکستان پەیوەندییەکانیان بەهێز دەکەن ئێران

نوچەنێت:

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان سەبارەت بە دوایین پرسە دوو قۆڵییەکانی سیاسی، ئابووری و بەرگری، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان، و  ئاسایشی سنوورەکان گفتوگۆ دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە ( 3ی ئاب-ی 2023) ایرنا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لەگەڵ بلاول بۆتۆ زەرداری، دیدار و گفتوگۆی کردووە. لە دیدارەکەدا سەبارەت بە دوایین پرسە سیاسییە دووقۆڵییەکان، ئابووری و بەرگری، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان، ئاڵوگۆڕی زیندانیان و ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

رۆژی رابردووش، مێهدی سەفەری، جێگر لە بواری ئابووریی وەزارەتی دەرەوە، لەگەڵ هاوتاکانی وتووێژێکی کردووە و ئەو لێکتێگەیشتن و بەڵگەنامانەی بەدەستهاتوون لەم وتووێژانەدا، واژۆ دەکرێن.

ئەمە یەکەم گەشتی دوولایەنەی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیانە بۆ پاکستان و لەم سەفەرەدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و فەرماندەی سوپای پاکستانیش کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین