کچێکی گەنج خنکا هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

کچێکی گەنج، لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشتکردن چوونەتە گوندی چیاچەرمو، لە ناحیەی باوەنوور لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی توڕەجار خنکا.

ئەمڕۆ هەینی (چوار/ئاب/٢٠٢٣) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی ١٧ ساڵ لە بەنداوی توڕە جار لە سنوری گوندی چیا چەرمووی سەر بە ناحیەی باوەنور، لە ئیدارەی گەرمیان خنکاوە. 

کچکە ناوی (ئایە لوقمان) کەسوکاری کچەکە دانیشتووی گوندی گۆڕی ئەسپن لە گەرمیان، ئەم کچە لەگەڵ کەسوکاری بە سەردان چوونەتە گوندی چیا چەرموو و لەوێ "لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە". 

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، تەرمی کچەکە دەرهێندراوە و بۆ توێکاری رەوانەی دادپزیشکی کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین