ئەمریکا: بەڵگەنامەکانى ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ رووسیا قابیلی رەتکردنەوە نییە ئێران

نوچەنێت:

دەزگای هەواڵگری بەرگری ئەمریکا دوای کۆکردنەوەی پاشماوەی درۆنی ئێرانی لە عێراق و ئۆکراین دەڵێن، ئەمانە بەڵگەیەکی ”قابیلی رەتکردنەوە نییە" لەسەر هاوکارییەکانی ئێران بە بۆ رووسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکراین.

رۆژی شەممە ( 5ی ئاب-ی 2023) رادیۆ فەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، شرۆڤەکارانی دەزگای هەواڵگریی بەرگری ئەمریکا رایانگەیاند: مەبەست لە پیشاندانی ئەم بەڵگانە بە بەرپرسانی بیانی، ئەندامانی کۆنگرێس و رۆژنامەنووسان، بۆ سەلماندنی ئەوەیە کە رەتکردنەوەی ئاشکرای ئێران  بەتایبەت لە هاوکاریکردنی درۆن بە رووسیا لە شەڕی ئۆکرایندا بێ بنەمایە.

لەو پێشانگایەدا، درۆنی شاهد-131 کە لە ساڵی رابردوودا لە کوردستانی عێراق دەستکەوتووە، پیشاندراوە. هەروەها پاشماوەی باڵ و بزوێنەری درۆنی شاهد-131 کە لە ئۆکراین خراوەتە خوارەوە، بەهەمان شێوە نمایشکراون بۆ ئەوەی دەربخەن کە هەردووکیان نزیکن لە یەک، بەڵام تەنها رەنگ و نووسراوەکەی سەریان جیاوازە.

ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، ماوەیەک پێش ئێستا داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لەلایەن رووسیا لە شەڕی ئۆکرایندا بکات. ناردنی ئەو جۆرە چەکانە لە ئێرانەوە بۆ رووسیا پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2231 ئەنجومەنی ئاسایشە لە ساڵی 2015.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین