حزبەكەی سوودانی : بە ئاشكرا و لە سێبەر بەشداری هەڵبژاردن ناكەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رەوتی فوڕاتەین كە حزبەكەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە راگەیێندراوێكی فەرمی ئاشكرای دەكات بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ناكەن و هیچ لایەنێكی سێبەریشیان نابێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە نۆی ئابی 2023 رەوتی فوڕاتەین كە حزبەكەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقە لە راگەیێندراوێكی فەرمی ئاشكرای كردووە، بەشدری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ناكات و لەم قۆناغەدا پاڵپشتی حكومەتی سوودانی دەكات.

هەروەها رەتی دەكاتەوە لە لیستی سێبەر بە ناوی تر بەشداری هەڵبژاردن بكات.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، "خۆیان لە هەر ركابەرییەكی هەڵبژاردن بە دوور دەگرن و پاڵپشتی هیچ پێكهاتە و حزبێكی سیاسی ناكەن". بڕیارە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت كە 10 ساڵە لە عێراق ئەنجام نەدراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین