بەغدا بەشێکى دیکەى شایستە داراییەکانى جووتیارانى هەرێمى کوردستانى نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، بەغدا (58) ملیار دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خستۆتەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆى/ئاب/2023) نەوزار شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ى ڕاگەیاند، بەشێکى دیکەى شایستە داراییەکانى جووتیاران لە بەغداوە گەیشتە وەزارەتەکەمان کە بڕەکەى (58) ملیار دینارە بۆ (2023).

هاوکات نەوزاد کامل سەبارەت بڕى ئەو شایستە داراییەى بەغدا ناردوویەتى بەمشێوەیە دابەشکراوە بۆ پارێزگاکان، پارێزگاى سلێمانی (27) ملیار دینار، پارێزگاى هەولێر (18) ملیار دینار، پارێزگاى دهۆک (13) ملیاردینار، لە نزیکترین کاتدا دابەش دەکرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین