نتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی حكومه‌تى نوێى ئیسرائیل ڕاسپێردرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روڤین ریڤلین سەرۆک کۆماری ئیسرائیل جارێکی تر بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی بۆ پێکهێنانی کابینە ڕاسپارد.

ئەمڕۆ سێشەممه‌، شەشی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "اخبار امروز" ڕایگەیاند روڤین ریڤلین سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بە مەبەستی دەربازکردنی وڵاتەکەی لە بنبەستی سیاسیی، نتانیاهۆ سەرۆکی حیزبی لیکودی دووبارە بۆ پێکهێنانی کابینە ڕاسپارد.

سه‌رۆكى ئیسرائیل لە کاتێکدا بۆ جارێکی تر نتانیاهۆ  بۆ پێکهێنانی کابینە ڕا دەسپێرێت کە سەرەڕای بەڕێوەچوونی خولی چوارەمی هەڵبژاردنەکانی "کنێست" (پەرلەمانی ئیسرائیل) لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا، حزبەکەی نتانیاهۆ نەیتوانی حکومەتی هاوپەیمانی پێک بێنێت.

بە پێی ئەنجامە کۆتاییەکانی دوایین هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، حزبی لیکود بە سەرۆکایەتی نتانیاهۆ و هاوپەیمانەکانی سەرەڕای بە دەستهێنانی ٥٢ کورسی، نەیاتوانی ببنە زۆرینە بۆ ئەوەی کابینەی نوێ پێک بێنن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین