تەلەگرام لە دژی حزبە شیعەكان داخراوە
نوچهنێت
رۆژی شەشی ئەم مانگە حكومەتی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، تەلەگرامی لە عێراق داخستووە، بەهۆی ئەوەی بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە و بۆ دەوڵەتیش كێشەی دروست كردووە، كەچی ماڵپەڕی كرێیدڵ دوێنێ چوارشەممە نۆی ئابی 2023 راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا ئاشكرای كردووە لە دژی میلیشیاكان و رەوتی سەدر ئەو بڕیارە دراوە، چونكە ئەم دوو لایەنە بە شێوەیەكی بەربڵاو تەلەگرام بەكاردەهێنن، چونكە دەزانن تاكە ئەپلیكەیشنێكە لە دەستی ئەمریكاوە دوورە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەم ماڵپەڕە بیرۆكەی داخستنی تەلەگرام بۆ سەردەمی حكومەتی مستەفا كازمی دەگەڕێتەوە، ئەو كات كازمی و ئەمریكییەكان زۆر لە تەلەگرام نیگەران بوون، بە شێوەیەكی دیاریكراویش ئەو كاتەی لە مانگی تشرینی یەكەمی 2020 بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا سوتێنرا، چونكە وروژاندنی میلیشیاكان لە رێگەی تەلەگرامەوە بوو.
لە راپۆرتەكە باس لەوەیش كراوە میلیشیاكان كەناڵی سابرین نیوزیان لە تەلەگرام هەبوو، كە كاریگەری خۆی لە چەندان رووداوی عێراق هەبووە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment