کەسێک بە تۆمەتى هەڕەشکردن لە ئافرەتێک دەستگیر دەکرێت هەواڵ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، " لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارو بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا."

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئاب/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسیی لێدەكرێت ئەگەر بێتو پارەی پێنەدات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و شوێنی تۆمەتبار دۆزرایەوە، پاشان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت ".

لە راگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى ئەوەش هاتووە، "لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،خ، س لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا ."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین