ماڵپەڕێكی عێراقی: بەغدا دوو مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ماڵپەڕێكی عێراقی: بەغدا دوو مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی بەغداد تودەی راگەیاندووە، بەغدا مووچەی دوو مانگ بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام بۆ ئەمە مەرجی هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئابی 2023 ماڵپەڕی بەغداد تودەی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای كردووە، بەغدا رەزامەندی داوە، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام بۆ ئەمە دوو مەرجی هەیە. یەكەمیان ئەوەیە راستەوخۆ بێ دواخستن مووچەكە بدرێت، دووەمیشیان لەلایەن لیژنەیەك یان كەسێكی دیاریكراوی سەربە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق مووچەكان دابەش بكرێن. 

سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە ئەمە ئەگەر رووبدات لە دوای ساڵی 1990 وە یەكەمجار دەبێت كە بەغدا خۆی راستەوخۆ مووچە دابەش بكات.

پێشتر هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی كۆمەڵێك رێككەوتنیان لە بواری دارایی و وزە كردووە و بەگوێرەی ئەو رێككەوتنانە بەغدا مانگانە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابین دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین