سەدر مانۆری سەربازی لە میلیشیای سەرایا سەلام قەدەغە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر مانۆر و نمایشی سەربازی لە میلیشیای سەرایا سەلام قەدەغە دەكات و هەموو چەكدارەكانی ئەو میلیشیایەش لە سەرپێچی ئاگادار دەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ی ئابی 2023 موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی تەحسین حمیداوی سەرۆكی سەرایا سەلامی كردووە، ئاگاداریان دەكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك نابێت مانۆری سەربازی ئەنجام بدەن، تەنیا ئەو كاتە نەبێت كە بۆچوونی سەدر وەردەگرن.

سەدر بە پێویستیشی دەزانێت یاسایەك دابنرێت، بۆ ئەوەی سزای ئەو كەسانە بدات، كە سەرپێچی ئەو بڕیارە دەكەن. پێشتر سەرایا سەلام كە میلیشیایەكی سەر بە رەوتی سەدرە لەناو شاری بەغدا چەندان نمایشی سەربازیان ئەنجام داوە، بەمەیش مەترسییان خستووەتە دڵی هاووڵاتیانەوە. بەشێكی زۆر لەو چەكدارانە لە نزیك كۆڕەپانی تەحریری بەغدا جێگیر كراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین