نەوتی قاچاخ بە ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەینێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە بە قاچاخبردنی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە بەردەوامە و ئەمەیش زیانەكەی بۆ عێراق بە ملیۆنان دۆلار دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 19ی ئابی 2023 عەلی لامی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا دووپاتی دەكاتەوە، هەر چەندە حكومەت هەوڵی داوە كۆنتڕۆڵی نەوت بكات، كەچی تاوانی بە قاچاخبردنی نەوت بەردەوامە و زیانەكە بۆ عێراق بە ملیۆنان دۆلارە.

 دوێنێ‌ پۆلیسی وزە ئاشكرای كرد لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 498 تەنكەر و 100 حەشارگەی بەقاچاخبردن و 23 ملیۆن و 308 هەزار لیتر سووتەمەنی دەستیان بەسەر گیراوە و 553 كەسیش گیراون، كە دەستیان لە تاوانەكە هەیە.

 عێراق بە دووەم بەرهەمهێنەری نەوت دادەنرێت لە رێكخراوی ئۆپێك، لە ئامادەكردنی بودجەكەی بە رێژەی 96% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین